بە ئەندامبوون لەCollecttiva Shamila یەکەمجار بوو کە لە دروستکردنی پلاتفۆرمی وێب و ئامادەکردنی ناوەڕۆک بەشداربووم. ئەزموونێکی نایاب بوو. یەکێک لە خولیاکانم لە ڕاستیدا دروستکردنی ناوەڕۆکە. لە ڕاستیدا من بەدوای دەرفەتەدا بووم بۆ فێربوونی زیاتر دەربارەی بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک. و لە ڕێگەی ئەو ئەزموونەی کە لەگەڵ Collecttiva Shamila هەمبوو توانیم شێوازی جیاوازی دروستکردن و بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک فێر بم. هەروەها بەشداریکردنم لە پۆدکاستێکدا جێگەی سەرنج بوو کە تێیدا باسم لە پرسەکانی پەیوەست بە وڵاتی زێدی خۆم یەمەن کرد.
هەروەها هەوڵدان بۆ پێشکەشکردنی فێرکاری لە داهاتوودا نەک تەنها بۆ ئەوانەی ئەزموون یان تواناییان هەیە بەڵکوو بۆ ئەو گەنجە خەون بینانە کە بەدوای فێربووندا دەگەڕێن بیرۆکەیەکی باشە. دەتوانرێت وەک سەرچاوە زانیارییەکان لەبەرچاو بگرێن و شێوازەکانی بڵاوکردنەوە بۆ پلاتفۆرمەکە فێربن کە لە بەرامبەردا گەرەنتی بەردەوامیی پلاتفۆرمەکە دەکات.
بەگشتی ئێمە پێویستمان بە ڕاهێنان هەیە بۆ ئەوەی بتوانین بەڕاستی ناوەڕۆکێکی پیشەیی دروست بکەین کە لە ڕێگەی ئەوو بتوانین نەک تەنها لەسەر سیاسەت بەڵکو لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی و مرۆیی کاریگەریمان هەبێت. من باوەڕم وایە لە Collectiva Shamila توانیمان ئەوە فێربین.
ڕەنگە Collectiva Shamila لە هەندێک وڵات و کۆمەڵگاکانی ناوچەی عەرەبیدا تووشی کێشە بێت لە قبووڵ کردنی، بەهۆی فرەیی کولتوورەکان و جیاوازی وشەسازی بەکارهێنراو و ئاستی بیری کراوەی وڵاتێکی دیاریکراو.




