Skip to content Skip to footer

بۆچی زۆربەی گەنجانی عێراق لە کاری سیاسی دووردەکەونەوە

گەنجانی عێراق لە بوارە پیشەییە جیاوازەکاندا بۆ گەیشتن بە خواست و خەونە کۆمەڵایەتییە ئابوورییەکانیان کار و چالاکی دەکەن.  بەڵام زۆرێکیان دوورکەوتنەوە لە کەرتی سیاسیی پڕ لە کێشە و ناکارای عێراق هەڵدەبژێرن.  ڕەنگە دیارترین هۆکار بۆ ئەوەی گەنجان لێرە ببنە داهێنەری کار یان کار لە گەشەپێدانی ئابووریدا دەکەن، شکستی لایەنە سیاسییەکانی عێراق ببێت لە بەڕێوەبردنی حکومەت بە شێوەیەکی کاریگەر.

دەوڵەت ناتوانێت کار بکات و خزمەتگوزاری بگەیەنێتە هاووڵاتیان، مەگەر هەموو عێراقییەکان بریتی لە پیاوان، ژن و گەنجان- لەسەر ئاستی سیاسیدا بەشدار بن، بۆ ئەوەی یارمەتی بنیاتنانی عێراقێکی باشتر لە داهاتوودا بدەن کە خەڵک بتوانن بە کەرامەت ئاشتەوایی و ئارامی  بژین و حکومەت بە راستگۆییەوە کار بکات.

زۆرێک لە گەنجانی ئێرە بە هۆی ئەزموونی دایک و باوکیان کە لە سەردەمێکدا چالاک بوون کە تائیفەگەری و ڕەگەزپەرستی و خوێنڕشتنی زۆری بەرهەم هێنا، بە سادەیی لە سیاسەت دوور کەوتوونەتەوە.  ساڵانێک ڕکابەری و شەڕی سیاسی بووەتە هۆی دابەزین و تاڵانکردنی توانا و سەرچاوەکانی عێراق.  حکومەت بۆ سەپاندنی کۆنترۆڵی خاکی و یاسایی لاواز بووە، سەروەریی یاسا بوونی نییە.  ئێمە ئێستا لە دەرئەنجامی  بڕیارە سیاسییەکان دەژین کە بۆ ئێمە، خەڵکی عێراق، شەڕ، بەڵا و زیانێکی زۆری گیانی و مادی گەورە و شەڕی دژی داعشی بەدواوە بووە.

دەکرێت ڕێگە چارەیەک بۆ ئەم باروودۆخە دژوارە بدۆزرێتەوە. بەڵام جێبەجێکردنیان پێویستی بە دەوڵەتێکی پتەو و کاریگەر هەیە.  گەنجان لە عێراق نیگەرانن لە داهاتوو و ئەو گەندەڵییە ئیداری و داراییە بەربڵاوەی کە لە بەشی حکومیدا هەیە کە پێکدادانی لەگەڵدا ناکرێت.  گەنجان داوای ئاسایش و خانووبەرەی گونجاو و باروودۆخی ئابووری باشتر دەکەن. عێراق وڵاتێکە کە بڕێکی باشی سامانی سروشتی هەیە.

لە ئەنجامدا بەردەوامی کێشە و گرفتەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق، دۆخێکی ناکۆکی بەردەوامی لە نێوان گەنجان لە بەرامبەر سیاسەتمەدارەکانن دروست کردووە.  زۆرێک لە گەنجان لێرە پێیان وایە ڕزگاربوون لەو پارتە سیاسیانەی کە ئێستا لە دەسەڵاتدان باشترین ڕێگەیە بۆ بەرزکردنەوەی گەشەسەندنی بەردەوام و گەیاندنی عێراق بۆ دۆخێکی باشتر.  سیاسەت پێویستە ڕیشەی لە گفتوگۆ و دانوستانی بەردەوامدا بێت. بەو پێیەی ئێمە لێرە لەگەڵ سیاسەتمەدارە دەسەڵاتدارەکانمان ئەوەندە شەڕ و کاولکاری و شەڕمان بینیوە، سەیر نییە کە زۆرێک لە گەنجە عێراقییەکان دەستبەرداری سیاسەت بوون و لەبری ئەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لەسەر شەقامەکان ئەنجام دەدەن بۆ داوای دادپەروەری.

Show CommentsClose Comments

Leave a comment

 

This thought and resource space explores both the impact of taboos that promote discrimination and the role of youths in promoting inclusion through incremental change.

Taboohat

powered by Sharq.Org