Skip to content Skip to footer

 بە ئاستەنگ هانینی دۆخی ئێستا

لەم ئەڵقەیەدا ڕۆژنامەنووس ئەلێکساندرا ساندێلز ئەزموونی سێ ژن لە ناوچەی عەرەبی دەخاتەڕوو سەبارەت بە چالاکییەکانیان لە بەرژەوەندی ئازادی و ئەو پاڵنەرەی کە لە ناو کۆمەڵگاکانیانەوە وەریدەگرن.  چیرۆکەکانیان لەنێو ئەو چیرۆکانەدایە کە لە کۆمەڵەی مێژووی زارەکی ‘تابۆکان و کۆمەڵگا’دا بەڵگەدارکراون کە لەلایەن کۆمپانیای Sharq.Org بەرهەم هێنراوە.

دەقی ئەڵقەی سێیەم
(ماوە: 6:03 خولەک)
 سیناریۆ و گێڕانەوەی ڕەسەن بە زمانی ئینگلیزی لەلایەن ئەلێکساندرا ساندەڵزەوە
هەڵبژاردەی دەنگی (نەنووسراوە) کە لە زمانی عەرەبی ڕەسەندا هاتووە

   //  هەڵبژاردەی چاوپێکەوتن لەگەڵ حەنا //

حەنا، ژنێکی تەمەن ٣٢ ساڵ کە لە سەنعای پایتەختی یەمەن دەژی، بە بیری دێتەوە و دەڵێت: ” لە کۆمەڵگاکەمدا، کچان بەڕاستی ڕێگەیان پێنەدەدرا لە دوای پۆلی شەشەم درێژە بە خوێندن بدەن”.  ئەو بەردەوام دەبێت و دەڵێت: “ئەوە ئاستەنگێک بوو بۆ من کە بتوانم بچمە قۆناغی ئامادەیی و ناوم تۆمار بکەم لە زانکۆ”.  دەستڕاگەیشتن بە خوێندن لە یەمەندا هێشتا ئاستەنگێکی گەورەیە، وڵاتێکی هەژارە کە ڕووبەڕووی ململانێ و بەدخۆراکی و هەژاری بووەتەوە.  بەپێی ئاماری ئاژانسی یونیسێفی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ئێستادا زیاتر لە دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کچ و کوڕ لە یەمەن لە خوێندن دەرچوون.  وە دەستڕاگەیشتن بە خوێندنی کچان بە تایبەتی هێشتا پرسێکی جێگەی باسە.  کاتێک حەنا گەورە بوو تێگەیشت کە ڕەنگە لە هەرزەکاریدا ناچار بێت واز لە خوێندن بهێنێت، ئۆڵتیماتۆمی بۆ خێزانەکەی دەرکرد.

  //  هەڵبژاردەی چاوپێکەوتن لەگەڵ حەنا //

حەنا دەڵێت: “هەستامەوە، ڕووبەڕووی خێزانەکەم بوومەوە و پێم گوتن ئەگەر ڕێگەم پێنەدەن بەردەوام بم لە خوێندن، ئەوا لە ماڵەکە ڕادەکەم”.  سەرەتا خێزانەکەی کەمێک شۆک بوون بەڵام ئەندامانی خێزانەکەی زۆری نەخایاند تێگەیشتن کە حەنا کە وەک خۆی بە سەرسەخت ناسراوە، ڕەنگە بە باشی قسەکانی بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.  بۆیە ڕێگەیان پێدا درێژە بە خوێندن بدات و ئەمڕۆ، حەنا خاوەنی بڕوانامەی یاساییە و ڕاوێژکاری بەڕێوەدەبات.  هانا دەڵێت: “ئەوە شێوازی من بوو بۆ خەباتکردن بۆ مافی خوێندنم، سەرکەوتوو بووم لەوەدا”.

  // هەڵبژاردەی چاوپێکەوتن لەگەڵ حەنا //

لە ئەڵقەی یەکەمی پۆدکاستەکەماندا، ڕۆداینامان ناسی، مامۆستایەکی زمانی ئینگلیزییە کە هاوکات لە شاری سەنعا دەژی و باسی لە پرسەکانی تایبەت بە سنووردارکردنی جووڵەی ژنان کرد.  ڕۆداینا ڕوونی دەکاتەوە، ئەمڕۆ ژنان لە یەمەن پێویستە لەگەڵ مەحرەمێکدا گەشت بکەن، کە پارێزەرێکی پیاوە و دەتوانێت هاوسەر، برا یان باوک بێت.  ئەو خراپتربوونی دۆخی ژنان لە وڵاتەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤ کاتێک لە یەمەن شەڕێکی چەکداری لە نێوان یاخیبوانی حوسییەکان لەژێر پاڵپشتی ئێران و حکومەت کە سعوودیە پاڵپشتی دەکرد ، سەریهەڵدا. بەپێی ڕاپۆڕتی ڕۆداینا لە دەوروبەری ئەو کاتەدا بوو کە بانگەوازەکان بۆ سنووردارکردنی جووڵەی ژنان و بەشداریکردنیان لە ژیانی گشتی و سیاسیدا دەستیپێکرد.  ڕۆداینا دەڵێت، ئەمڕۆ ژنانی یەمەن دەتوانن بەڕاستی بەشداری هەوڵەکانی ئاشتیخوازی بکەن، بەشداری لە کۆنفرانسەکاندا بکەن یان ڕۆڵی سیاسی بگرنە ئەستۆ.

  //  هەڵبژاردەی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕۆداینا //

ڕۆداینا دەیزانی کە دەبێت شتێک بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت بە ئازادی و بە شێوەیەکی سەلامەت گەشت بکات.  بۆیە پەنای بۆ قەرزکردنی ناسنامەی هاوکارێکی برد بۆ پیشان دان لەو خاڵە پشکنینە زۆرانەی کە هەندێکجار دەبێت تێیدا تێپەڕێت بۆ ڕۆیشتن لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر. ئەمە ڕێگەیەک بوو بۆ سەرپێچیکردن لە قەدەغەکردنی جووڵەی ژنان، ئەوەی دەبوو بیکەم بۆ تێپەڕاندنی ئەو کارە، کردم”

   //  هەڵبژاردەی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕۆداینا //

لە لوبنان، بەدیعە، کرێکاری کۆمەڵگەی مەدەنی لە تەمەنی سی ساڵیدا، لە چالاکی و کارکردنی لە یەکسانی ڕەگەزیدا ڕووبەڕووی چەندین شەڕ بووەتەوە.  بەڵام ئەوەی زۆرترین ڕەخنەی لێدەگیرێت بڕیارەکەیە بۆ پشتگیریکردنی کەسانی LGBT، بەدیعە کە کەسێکی باڵاپۆشە و لە شارۆچکە کۆنەپەرستەکەی سەعیدەدا دەژی دەڵێت: کاتێک خەڵکی دەوروبەری بۆیان دەردەکەوێت کە هاوڕێی لە کۆمەڵگەی LGBTدا هەیە ڕەخنەی لێدەگرن.  لێیان پرسیوە “ئەمە تابۆیەکی ئایینییە و ڕێگەپێدراو نییە، چۆن حیجاب لەبەر دەکەیت و لە هەمان کاتدا پشتگیری لە کەسانی LGBT دەکەیت”.

// هەڵبژاردەی چاوپێکەوتن لەگەڵ بەدیعە //

بەدیعە باس لەوە دەکات کە وەڵامی ڕەخنەگرانی دەداتەوە و پێیان دەڵێت کە ئاراستەی سێکسی جیاواز لە ئایینەکەیدا قەدەغە نییە.  بەڵام شەڕێکی ئاسان نییە.  بەدیعە دەڵێت هەندێک جار دوودڵ دەبێت و ڕەخنەگرانی بە لایەکدا دەیبەن کە ئەو ناوی دەنێت ململانێیەکی ناوخۆیی لە نێوان تێڕوانین و بۆچوونەکانی سەبارەت بە کۆمەڵگا و ئایینەکەی.  “بەڵام، بەدیعە دەڵێت” پێموایە پەیوەندی من لەگەڵ خودا پەیوەندییەکی ڕۆحییە و پەیوەندیم لەگەڵ کەسێکدا پەیوەندییەکی مرۆییە.  هەموو کەسێک ئازادە هەرچی بیەوێت بیکات بە مەرجێک ئازاری من و کەسی تر نەدات.  مافی خۆیانە بەو شێوەیە خۆیان دەرببڕن” بەدیعە لە کۆتاییدا دەڵێت.

// هەڵبژاردەی چاوپێکەوتن لەگەڵ بەدیعە //

Show CommentsClose Comments

Leave a comment

 

This thought and resource space explores both the impact of taboos that promote discrimination and the role of youths in promoting inclusion through incremental change.

Taboohat

powered by Sharq.Org