وەک ئەندامێکیCollectiva Shamila هەستم کرد کە لەگەڵ خێزانە نوێیەکەم دەستم بە گەشتێکی ١٠ مانگی درێژ کردووە. لە ڕێگەی Collectiva، کۆمەڵێک ژنی بەهێز و گەنجی بەسۆز و کاریگەر لە سەرانسەری جیهانی عەرەبیدا ئاشنا بووم. لە “خێزانە نوێیەکەم” لە جیهانی عەرەبییەوە، بەبەخت بووم کە زۆر شت فێربووم، بە ئازارەکانیان و ئەوەی شەوانە بەئاگایان دەهێڵێتەوە ئاشنا بووم.
ماڵپەڕی Sharq.org ئێمەی لە بواری بنیاتنانی توانادا ڕاهێنا و ڕاهێنانەکان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر من هەبوو چونکە فێری بابەت و لێهاتوویی بووم کە لە ڕابردوودا ئاشنای نەبووم. Collectiva Shamila بوو بە خێزانی من و هەموو مانگێک بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕوانی کۆبوونەوەکانی داهاتوومان بووم. ئێمە وەکوو گروپێک پلاتفۆرمی “تابووهات”مان بەرهەمهێنا، کە تێیدا بیرکردنەوە و ئامۆژگاریهایەک لەبارەی چۆنییەتی پشتگیری لە ژنان و مافەکانی ژنان لە جیهانی عەرەبیدا، بڵاو دەکەینەوە.




