یەمەن، لە دە ساڵی ڕابردوودا ئاڵۆزییەکی زۆری تێپەڕ کردووە. وە بە ڕێگەیەکی نادیار دەڕواتە پێشەوە. دەبێت ببینن کە لە داهاتوودا چی بەسەر یەمەندا دێت. خەڵکی یەمەن بە شۆکەوە ژیان بەڕێدەکەن. هەوڵ دەدەن پێکەوە بژین و نازانن ئایا داهاتوو بۆ ئەوان باشتر دەبێت یان نا. ئاگربەست لە نێوان لایەنی بەرامبەر و ئێرەدا و هەوڵی بەردەوامی بۆ زیاترکردنی ئەوە ، هێمنییەکی گشتیی لە شەقامەکانی یەمەندا درووست کردووە و یارمەتی ژیانەوەی زۆرێک لە پارێزگاکانی وڵاتی داوە
ئەگەر ئاگربەستەکە بمێنێتەوە و پەرەی پێ بدرێت و پێک بێت لە کردنەوەی جادە سەرەکییەکانی نێوان پارێزگاکان و ڕێکخستنی دووبارەی فڕۆکە بازرگانییەکان. ئەو کاتە باروودۆخی یەمەنییەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو دەگۆڕێت و یارمەتی گەشەی ئابووری وڵات دەدات توانایی هاووڵاتیان بۆ گەڕاندنەوەی باروودۆخەکە بۆ باشترکردنی ژیانیان زیاتر دەکات. بیرۆکە کارییەکان یان گەڵاڵە نوێیەکان ڕێک دەخرێنەوە
ئەگەر ئامانجی ڕاستەقینەی ئاگربەستەکە ئامانجی سیاسی لە پشتەوە ببێت، لایەنە نەیارەکان بەردەوام بن لەسەر سەپاندنی کردارێکی ئەنجام دراو لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان ئەو کات ئێمە هیچ سەقامگیرییەکی ئەمنی و سیاسیمان نابێت
ئازارێک کە کۆمەڵگا دەیکێشێت بۆ ساڵانێک بەردەوام دەبێت. توندوتیژی ، وێرانی و کوشتن بەردەوام دەبێت.هێز و پارە لەژێر دەستی خاوەن هێز و یەکگرتووەکانیاندا دەمێنیتەوە.
هەروەها خەڵکی بەردەوام دەبن لە بە دیل بوون لە هەندێک ناوچەدا هەر بەڕاستی بەم جۆرەیە. شانەی کۆمەڵایەتی هەروەها لەت لەت دەبێت
وەکوو ئەوە واتە کە لە لێواری بورکانێکدا وەستاوین . بەڵام ئەگەر ئاشتەوایی نەبێت مەترسی کەوتنە خوارەوەمان بۆ ناو بورکانەکە هەیە
دوای دە ساڵ شەڕ و ناسەقامگیری لە یەمەن لاوەکانمان ئامادەی جێهێشتنی وڵاتی خۆیانن. چونکە هیچ مافێکیان نییە. ئەوان هەموو شتێکیان لە دەستداوە. وە لە سەرەکیترین مافی خۆیان بێبەش بوون: ئازادی ڕادەربڕین و مافی ژیانێکی ئاسایی
کۆچکردن بووەتە ئاواتی زۆرێک لە لاوانی یەمەنی. چونکە ئەوان زۆر شتیان لە دەستداوە هەموو شتێک قورس بووە ،تەنانەت نامومکین و ئەستەم. ئێمە هەست دەکەین کە بێهوودە بە دەوری بازنەیەکی داخراو ڕادەکەین و هەوڵدەدەین لە مردن ڕزگارمان بێت.
من بە بەخت بووم کە ئەو دەرفەتم بوو کە بۆ ماوەیەک سەفەر بکەم. لەو قۆناغەدا ، لە ناوچەیەی کە من تیایدا نیشتەجێ بووم شەڕ و پێکدادان بوو. هەموان پێداگرییان دەکرد کە من نەگەڕێمەوە. بەڵام بۆچوونم وابوو کە دەبێت بگەڕێمەوە، ئەگەر ئێمەی لاو یەمەن بە جێ بهێڵین ئەو کاتە چی لەو وڵاتە دەمێنێتەوە؟
لەو کاتەدا من ئاواتی زۆرم بۆ یارمەتیدان بۆ نۆژەنکردنەوەی ناوچەکەم هەبوو، هەر چەند کە هەمووی خاپوور بووبوو و وێرانەی زۆری تێدابوو. بەڵام دوای ئەوە باوکم ئیشەکەی لەدەستدا بە هۆی کەڵەگایی کەسانێک و جیاوازیی ناوچەیی. کۆمپانیای بەشی تایبەت کە باوکم ئیشی دووەمی تیا دەکرد، بۆمبڕێژ کرا و خاپوور بوو. لەناکاو باوکم تەواوی سەرچاوەی داهاتی لەدەستدا.
ئێمە لە نزیک هێڵەکانی هێرش بە بێ پارێزگاری و بە بێ داهات ژیانمان بەسەر دەبرد. بە هەموو ئەم کێشانەوە هیوای خۆمم لە دەست نەداو و پێداگریم کرد کە بگەڕێمەوە خانووەکەم بۆ دابینکردنی بژێوی خێزانەکەم و وڵاتەکەم.
من بە هیوای گۆڕانکاری و باشترکردنی باروودۆخەکە گەڕامەوە بۆ یەمەن بەڵام ئێستا بە تەنیا ماومەتەوە. خێزانەکەم بۆ شوێنێکی تر گواستیانەوە و من دوور لە ئەوان دەژیم .
من بەردەوام بووم لە کار کردن تا ئەو کاتەی بابەتێک بوو بە هەڕەشە لەسەر ژیانم. من کرێکارێکی مرۆڤ دۆست، چالاکڤان و ڕێبەری کۆمەڵگام. بەڵا ئەم ڕۆژانە من ڕووبەڕووی توندوتیژی کەلامی و هەڕەشەی کاربەدەستانی خۆجێیی بوومەتەوە.
من ڕاستەوخۆ لەلایەن کەسانی پەیوەندیدار بە کاربەدەستەکان هەڕەشەم کراوەتە سەر. ئەوان لە نووسینگەی مندا بوون و هەڕەشەیان لە من و بەڕێوبەرەکانم کرد. داوایان دەکر کە من لە کارەکەم دوور بخرێمەوە.
دوای ئەم ڕووداوانە من لە ڕووی دەروونییەوە تێکچووبووم و تا ئەمڕۆش لە ئازاردام. لێرەدا من سێ ساڵ لە ژیانم لەژێر هەڕەشە و قەدەغەی کاردام بە بێ هیچ هۆکارێک. خێزانەکەم لەو کاتەوە گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی تر بە جۆرێک لە دەستم داون.
ئاواتم ئەوە بوو کە لە نیشتمانی خۆمدا بمێنمەوە و هاوکار بم لە نۆژەنکردنەوەی وڵاتەکەم و لێرەدا پیر ببم. بەڵام من ناچار بووم، لێرە هیچ خانوویەکم نەبوو. من بە چاوی کراوە دەخەوم و هیچ هەست بە ئارامی ناکەم . من ناتوانم خەونەکەم بۆ بەردەوامیی لە خوێندن بۆ ماستەر بەدیبێنم.
من نەمتوانی وەکوو شەڕڤانێک لە پێناو وڵاتەکەم بژیم. لە ئیستادا وا هەست ئەکەم کە وەکوو شەهیدێکی شەڕ دەژیم. لەوانەیە کۆچکردن بۆ شوێنێکی تر ژیانێکی باشترم پێ ببەخشێت یارمەتیم بدات کە برینەکانی ناخم ساڕێژ بکەم.




