Skip to content Skip to footer

دروستکردنی ناوەڕۆک و وەرگێڕان

ئەم سایتە بەرهەمی کاری هاوبەشی خۆشەویستییە لەلایەن کەسانێکەوە کە ئاواتەخوازن ئازادی و خۆشگوزەرانی لە زێدی خۆیان و دەرەوەی وڵات بەرز بکەنەوە.

.ناوەڕۆکەکە بە پێنج زمان بەرهەم هێنراوە و وەرگێڕدراوە بۆ سەر پێنج زمان کە پێکهاتە جیاوازەکانی ناوچەی عەرەبی قسەیان پێدەکەن، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ بەرزکردنەوەی سەرنجڕاکێشی و گەیشتن بە پلاتفۆرمەکە و بەرەوپێشبردنی گشتگیری.  دروستکەرانی ناوەڕۆک بەکۆمەڵ ڕەنگدانەوەی جۆراوجۆری نەتەوە و باوەڕ و ڕەگەز و جوگرافیای ناوچەی عەرەبین

هەڵەچنەکان:

ڕیم مەغریبی  نووسەر و توێژەری کۆمەڵایەتی سیاسییە، بەڕێوەبەری سەرنووسەری تابۆهات و بەڕێوەری کارگێڕی کۆمبانیای Sharq.org یە. (Website)

یارا ئەل چەهید زانای دکتۆرایە و سەرنجی لەسەر بەرهەمە کولتوورییەکان و ناسنامەکانە، سەرنووسەری هاوبەشی تابۆهاتە و توێژەری هاوبەشە لە Sharq.Org

نووسەران:

ئەلێکساندرا ساندێڵز ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکارە و زیاتر لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کار دەکات. (Website)

عەلی عەیاش یاریدەدەری توێژینەوە و کرێکاری مەیدانیە و سەرقاڵی پڕۆژەی ئەکادیمی و مرۆییە. (Linkedin Profile)

ئاروە ئەحمەد چالاکڤانێکی مافی مرۆڤی یەمەنە و هەوڵدەدات دەستڕاگەیشتن بە دادپەروەری ژنان بەرز بکاتەوە

بەدیعە ئەلحەج حوسێن کارمەندی دۆسیە و ئاسانکارێکە و ئەزموونی حەوت ساڵ لە بواری بنیاتنانی توانا و توێژینەوەی ئەکادیمی و دەستێوەردانی مرۆیی هەی.

بەتوول ئەبوو عەلی لێکۆڵەری کۆمەڵایەتی سووریایە و سەرقاڵی بنیاتنانی ئاشتییە. ئەو دەستپێشخەری ڕووناکی دامەزراند بۆ پشتگیریکردنی نابینایان و کەم بینایان. (Linkedin Profile | Light Initiative)

بوشرا زیروال سەرۆکی کۆمەڵەی یەکگرتوویی کولتووری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەری سەنتەری گوێگرتنە بۆ ژنانی تووشی توندوتیژی. (Association Facebook Page)

بوتەینا ئەلسەلوی چالاکڤانێکی یەمەنییە کە لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە لە بوارەکانی مرۆیی و گەشەپێدانەوە چالاکی دەکات، هەروەها ئەندامی کارای زۆرێک لە دەستپێشخەرییەکانی گەنجان و ژنانە لە یەمەن و دەرەوەی وڵات. (Linkedin Profile)

عیسام ئەلحەشیدی ئەفسەری چاودێری و هەڵسەنگاندنە لە کەرتی مرۆیی لە یەمەن.

حەنا ئەلسەماوی چالاکڤان و لێکۆڵەر لە بواری بنیاتنانی ئاشتی و مافی مرۆڤ. سەرۆکی ڕێکخراوی WMA بۆ گەشەپێدان و مافەکانی مرۆڤ، هەروەها کۆمپانیای ڕاوێژکاری گەشەپێدانی تیا. (Consultancy Website)

ئیمان ئێر ڕامی  فێمینیست و چالاکڤانی یاسایی و زانای دکتۆرایە. (Facebook Profile)

مۆنا ئەلهیلالی ڕۆژنامەنووس، نووسەر،  شاعیر و چالاکڤانی مافی مرۆڤە . سەرۆکی ڕێکخراوی OAR ە کە پشتگیری لە ژنان و منداڵان دەکات. (Select Articles)

ناسیرە خامیچلی مامۆستای قوتابخانەی سەرەتاییە لە مەغریب و چالاکڤانە لە کۆمەڵەی خەباتگێڕی ژنان لە تەتوان. (Instagram Profile)

نوور عادل خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە زمانی عەرەبی لە زانکۆی بەغدا.  چالاکە لە پاراستنی منداڵان لە دەستدرێژی سێکسی بۆ منداڵان.  ئەو حەزی لە پرسەکانی پەیوەست بە پەروەردە و پەرەپێدانی مەنهەج لە عێراقدایە 

ڕەشا ئاڕ خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی، هەروەها وەک ڕاوێژکاری پەروەردەیی لەگەڵ خوێندکارە پەنابەرە سوورییەکان کاردەکات.

ڕەشا عەلی پەنابەرێکی فەلەستینییە و لە لوبنان دەژی و وەک ڕۆژنامەنووس و نووسەر کار دەکات.  (Instagram Profile | Facebook Profile)

ڕیم ئەلخەتیب ڕۆژنامەنووسێکی فێمینیست و خەڵکی سووریایە، پسپۆڕە لە سیاسەتدا بەتایبەت کە پەیوەندی بە ژنان و پەنابەرانەوە هەیە. (Instagram Profile)

ڕوداینا ئەلمەیتامی مامۆستای زمانی ئینگلیزییە و جێگری بەڕێوەبەری کارگێڕییە و ئەزموونی ١٥ ساڵ لە بواری پەروەردەدا هەیە

سەعد نەدیم توێژەر و ڕۆژنامەنووسێکی پسپۆڕی کاروباری کاغەزی سیاسی و ڕاپۆڕتی ڕۆژنامەوان دەنووسێت.

سارا سەلام چالاکی کۆمەڵایەتی و لێکۆڵەری ئابوورییە لە کەرتی کۆمەڵگەی مەدەنی.

یاسین کارکیچ دەرچووی کۆمەڵناسییە. هەروەها خوێندنی میدیایی تەواو کردووە و ڕاهێنەرە لە کارامەیی ژیان و سیاسەتی گشتی و پرسی گەنجان.  

وەرگێڕان:

ئەمیرە سەمیر (بۆ ئینگلیزی / عەرەبی) وەرگێڕێکی ئازادە. (Translator)

ئەناروز لەحابیب (بۆ تەمازیت) وەرگێڕێکی پیشەیی مغریبی ئەمازیغییە. (Translator

ئەنوار عودینی (بۆ فەرەنسی) دکتۆری دەرمانسازی تونسییە و وەرگێڕ  ناوبژیوانە لە ڕێکخراوی دیبەیتی قەتەر. (Translator | Twitter)

شاهۆ موحەممەد (بۆ کوردی سۆرانی) وەرگێرێکی پیشەیی کوردە و خاوەنی زیاتر لە 10 ساڵ ئەزموونی زمانی سۆرانی و کوردی کرمانجییە. (Translator)

Show CommentsClose Comments

Leave a comment

 

This thought and resource space explores both the impact of taboos that promote discrimination and the role of youths in promoting inclusion through incremental change.

Taboohat

powered by Sharq.Org