بارودۆخی سیاسی بۆ گەنجان لە یەمەن بەراورد بە وڵاتانی دیکە زۆر جیاوازە. گەنجانی ئێرە هەوڵ دەدەن بەشداریی چالاکانە لە گۆڕەپانی سیاسیدا بکەن و هەمیشە هەوڵ دەدەن بەشداری لە بڕیاردانی سیاسیدا بکەن. بەڵام بەهۆی چەندین بەربەست و پەراوێزخستن، بەبۆچوونی من بەشداری سیاسییان لەم ساڵانەی دواییدا کەمی کردووە. لە کاتێکدا دایک و باوکیان زۆربەی کات و سەرنجیان لەسەر ئەو شتانە کە لە سیاسەتدا دەگوزەرێت داناوە، گەنجان لەم ڕۆژانەدا زیاتر حەزیان لە ژیانی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدان و تەکنەلۆژیایە
لە لایەکی دیکەوە، وەستانی وتووێژە سیاسییەکان و دۆخی سیاسی سەخت لە یەمەن لە ڕاستیدا کەشوهەوایەکی بانگهێشتکەر بۆ بەشداریکردن دابین ناکات. هەروەها دیمەنی سیاسی زۆر دواکەوتوو و بەسەرچوو بووە و بە سادەیی لەگەڵ پێداویستییەکانی سیاسەتی مۆدێرن ناگونجێت. گەنجان کاتێک هەوڵیاندا کە لە گۆڕانی پرۆسەی سیاسیدا دەستیان هەبێت خرانە پەراوێزەوە و دەرفەتی پێویستیان بۆ گەشەپێدانی توانا و خەونەکانیان نەبوو.
شەڕ و ململانێ هاتە سەر یەمەن و لە ئەنجامدا پارتە سیاسییە گەورە ئایینی و نەریتییەکان بوونە هێزی باڵادەست لە سیاسەتدا. زۆرێک لە گەنجان ئامادە نین بەشێک بن لەو حیزبانە.
پەروەردەی حیزبی و کارکردنی پڕۆسەی سیاسی و دوو جەمسەری سیاسی لە سەردەمی منداڵیمدا زاڵ بوو. حیزبەکان کاریگەر و چالاک بوون و هاوسەنگی هێز هەبوو. لە ئەنجامدا بەشداری سیاسی بە سادەیی زیاتر بوو. بەڵام زۆربوونی گەندەڵی ،فرەییخواری سیاسی لە وڵاتدا لەناو برد
بۆشایی سیاسی بۆچوون و بەشداریکردن درەوشاوە دەکاتەوە. بۆ نموونە لە نێوان ساڵانی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٥، گەنجانی یەمەن لە گۆڕەپانی سیاسیدا چالاک بوون و بۆشایی خۆیان هەبوو کە دەیانتوانی بۆچوون و بیروڕایان تێدا دەرببڕن. بەڵام کاتێک شەڕ دەستی پێکرد دەنگی تفەنگەکان دەستی بەسەردا گرت و بوو بە بەرزترین و دەنگی گەنجان ون بوو.
بەربەستی سەرەکی بۆ پێدانی دەرفەتێکی ڕاستەقینە بە گەنجان بۆ بەشداریکردن لە سیاسەتدا ئەو کەسانەن کە پێشەنگایەتیان لە پڕۆسەی سیاسیدا کردووە – مرۆڤە پیرەکان و سەرکردە خۆبەخشەکان – کە بە ئەنقەست ڕۆڵی گەنجانیان پەراوێزخست.
ئێستا گەنج بێ هیوایە چونکە لەسەر گۆڕەپانی سیاسی بیرۆکەی کۆن و تەقلیدی باڵەدەستی هەیە. ئەمەش وا لە گەنجان دەکات هەست بکەن و وا بیربکەنەوە کە بەشداری سیاسی دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی کاتی ئەوان.
ئێمە گەنج و ژنانی یەمەن پێمان وایە ئەو بنەمایانەی کە لەبارەی ڕێکەوتن لە ڕیکەوتننامەی دیالۆگی نیشتمانیدا، پێویستە کارا بکرێن و بخرێنە ڕوو. ئەمەش ڕاسپاردەی تایبەت دەگرێتەوە بۆ بەشداریکردنی گەنجان بە ڕێژەی 20% لە هەموو ئاستەکاندا، چ لە دامەزراوەکان، حیزبەکان، یان ئۆرگانەکاندا. ئەمەش دەبێتە هۆی پاڵنەر و ئارەزووی زیاتر لەنێو گەنجان بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسەی سیاسیدا.
گەنجان دەرفەتێک بۆ دەربڕینی خەون و هیواکانیان بۆ نەڕەخسا. هاوکات ئەوانەی لە دەسەڵاتدان دەڵێن، نابێت گەنجان لەخۆبگرێت چونکە ئەزموونی سیاسیی پێویستیان نییە.
گەنجان هەمیشە خوازیاری گفتوگۆ لە نێوان نەوەکاندا دەکەن و نەوە بەتەمەنەکان ئەزموونەکانیان لەگەڵ گەنجان باس بکەن و هاوباشییان لەگەڵ بکەن بۆ ئەوەی گەنجان فێربن. بەڵام هەمیشە دەمارگیری و قۆرخکاری هەیە و ئەوانەی پێیان وایە دەبێت دۆخەکە وەک خۆی بمێنێتەوە.
ئێمەی گەنجان و ژنان پێمان وایە ئەگەر گەنجانی زیاتر بەهێز بکرێن و سەرکردایەتی زیاترمان پێ ببەخشرێت، ئەوا بزووتنەوەیەکی ڕاستەقینە لە گۆڕەپاندا دروست دەبێت و خوێنێکی نوێ دەکرێتە ناو سیاسەتەوە، لە بەرامبەردا گۆڕانکارییەکی مانادار بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
بەڵام سەبارەت بە ئێستا زۆرێک لە گەنجان لە یەمەن تێڕوانینێکی تاریک و نەرێنییان هەیە بۆ پرۆسەی سیاسی لەو وڵاتەدا بەو پێیەی سەرکردە کۆنەکان گۆڕەپانی سیاسی و گشتی کۆنترۆڵ دەکەن و بە کۆمەڵێک هۆکار ئامادەبوونی گەنجان ڕەتدەکەنەوە. لە ڕوانگەی ئەوانەوە ڕەنگە تێوەگلانی گەنجان لە پڕۆسەی سیاسیدا خاڵی کۆتایی بێت بۆیان. ئەوان تەنها وەک هەڕەشەیەک ئێمە دەبینن.




