Skip to content Skip to footer

دە ساڵی تر لە کوێ دەبم؟

بیرکردنەوە لە کۆچکردن بۆ وڵاتێکی تر هەمیشە لە مێشکی گەنجەکانی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دایە. منیش لەو کەسانەم . من نکۆڵی لەوە ناکەم کە بیرۆکەی کۆچکردن بۆ وڵاتێکی تر بە مێشکمدا نەهاتبێت. هەر چەند ئەگەر کەسێک لێم بپرسێت کە ئایا بیر لە بەجێهێشتنی مەراکش دەکەیتەوە بۆ ژیان بەسەربردن لە دەرەوەی وڵات . وڵامی من بێگومان “نە ”دەبێت.

بۆچی واتە؟

گرنگترین هۆکاری من وەکوو فێمینیستێک نیشانەیەکی باشە کە لە مەراکش سەبارەت بە ماف و ئازادی ژنان لە وڵاتدا دەیبینم. هەروا کە من ئەم دەقە لە ساڵی 2023 دا دەنووسم ، یاسای خێزانیی مەراکش کە مافی ژنان ڕێکدەخات دوای ساڵانێک بەرەنگاربوونەوەی سیاسی بۆ پێداچوونەوە خراوەتە ڕوو. سەرەڕای ئەمە ئەمە هەموارکردنەوەی تاوانبارەکەی مەراکش لە ساڵی 1963 فەرمانی جێبەجێکرنی دراوە. ئەگەر هەموارکردنەوەکان پەسند بکرێن ئەو کات ڕووداوێکی مێژوویی دەبێت.

هەرچەند کە ناتوانم دڵنیا ببمەوە کە هەموارکردنەوەکان بەو ڕادەیە بەربڵاو بێت کە من و کەسانی تر لە مەراکشدا هیوامان پێیەتی. بەڵام وتنی ئەو ڕاستییە کە یاسا گرنگەکان بە شێوەیەکی باش پێداچوونەوەیان پێدادەکرێت ئاماژەیەکی ئەرێنییە بۆ مەراکش.

هەروەها هەواڵێکی باشی تر هەیە: بەشی پەرەپێدان و نۆژەنکردنەوەی  پەروەردەی مەراکش بابەتی زانستیی زیاتر لە بەرنامەی خوێندندا دەگۆنجێنن. کە هیوادار دەبم بە نەوەکانی داهاتوو. ئەوە گرنگە کە ئەوان فێر ببن بەسەر فیکرەی ڕەخنەگرتن لەسەر بناغەی بیرۆکەکان و شێوە زانستییەکان زاڵ ببن. ئەم کارە یارمەتی کەمکردنەوەی پاڵبەستنی خەڵک بە خورافات و بڕوا و نەریتی مێژوویی و کۆن دەدات. لە جێگەی خۆیدا یارمەتیدەر بووە بە سنووردار کردنی مافی ژنان لە مەراکش بۆ ساڵانێکی زۆر.

هەروەها ئەوە لە بیر ناکەم کە ئاماژە بکەم بە بناغە داڕشتن و پەرەپێدانی گەورە لە مەرەکشدا کە بەڕێوەدەچێت. بە دڵنیاییەوە ئەە کوالێتی ژیانی مەغریبییەکان زیاتر دەکات:

  1. تاوەری موحەممەدی شەشەم.
  2.  سەنتەری دارایی کازابلانکا.
  3. شاری پیشەسازی ”تانگێر تێک
  4. ڕێکاری نەتەوەیی بۆ بەهرەگرتن لە وزە
  5. بەندی فاسیک لە پارێزگاری گلمیم
  6. پڕۆژەی وزەی خۆری نوور
  7. پڕۆژەی لابردنی خوێیی ئاوی گەورە لە کازابلانکا
  8.  مەراکش ئەگادیرTGV
  9. ستراتیژی نوێی کشتوکاڵی جەبەل ئەڵخدر  2020-2030″
  10. ستراتیژی بەندەر بۆ ساڵی  2030
  11. ئامۆنی سەوز بۆ پێشەنگی لە درووستکردنی هایدرۆجینی سەوز 
  12. ڕێکاری نەتەوەیی بۆ هەموارکردنی پەروەردە بۆ قوتابخانەیەک بە کوالێتی و یەکسانی بۆ هەمووان.

لە کۆتا خاڵدا، من وڵاتەکەم بە هەموو تایبەتمەندییە ڕەسەکانییەوە خۆشدەوێت      خواردنەکانی، جلەکانی، خشڵەکانی، کلتور و نەریتی جوانی، میراثی ئامازیغ و ئەندازیارییە نایابەکەی. هیوادارم  مەراکش شوێنێکی  هەمەجۆر و وڵاتی پێکەوەژیان و ئاشتیخواز بێت.

Show CommentsClose Comments

Leave a comment

 

This thought and resource space explores both the impact of taboos that promote discrimination and the role of youths in promoting inclusion through incremental change.

Taboohat

powered by Sharq.Org