Skip to content Skip to footer

سوودوەرگرتنی سیاسی لە گەنجەکانمان

ئەگەر وردتر لە ڕۆڵی گەنجان لە ڕووی سیاسییەوە لە نێوان ڕابردوو و ئێستادا بڕوانین، بۆمان دەردەکەوێت کە لە شۆڕشەکانی عەرەبی دژ بە داگیرکارییەکانی ئینگلیز و فەرەنسا، گەنجان بەرچاوترین ڕۆڵیان لە بزووتنەوە سیاسییەکانی ئەو سەردەمەدا هەبووە.

ئامانجی گشتی ئەوان دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ و سەقامگیر و دوور لە داگیرکاری بوو.  ئەمە خەمی سەرەکی گەنجان بوو لە ساڵانی شەست و حەفتاکان.  هەروەها بۆمان دەردەکەوێت کە گەنجان پێشەنگ بوون لە ڕاپەڕینەکانی بەهاری عەرەبی ساڵی ٢٠١١، بەتایبەت لە یەمەن.  بەڵام هەروەها بۆم دەرکەوت کە پارتە سیاسییەکانی یەمەن لەم ساڵانەی دواییدا بەداخەوە هەوڵیان داوە بۆ سوودوەرگرتنی گەنجان لە ڕووی سیاسییەوە بۆ گەیشتن بە ئامانج و بەرنامەکانی خۆیان بەبێ ئەوەی هیچ گرنگییەکیان بە  ماف و پێداویستییەکان گەنجان لە ڕووی ئەمنییەوە یان ئابوورییەوە، نەدەدا .

ئەم سوودوەرگرتنە لە گەنجانی یەمەن بووە هۆی ئەوەی کە ئێمە زۆرێک لە باشترین گەنجەکانمان لە بەرەکانی شەڕدا لەدەست بدەین و زۆرینەیان مێشکیان شۆردران و کینە لە دڵیاندا چێندرا بەرامبەر بە هەر کەسێک کە پێچەوانەی بۆچوون و بیروباوەڕی سەرکردە سیاسییەکانیان بێت.  لایەنەکانی ململانێ هەوڵیان داوە تەنها بیرکردنەوە و بیرۆکەی فرەیی سیاسی و مافە مەدەنییەکان بکەنە بابەتی تابۆ.  هەرکەسێک بوێرێت بە قەڵەم بیانخاتە ئاستەنگەوە یان بەشداری کردەیەکی سیاسی بکات، مەترسی ئەوەی لەسەرە کە تووشی دیارنەمانی زۆرەملێ و مامەڵەی نامرۆڤانە و تەنانەت ئەگەری مردنیش بێت.

ئەمەش وایکرد زۆرێک لە گەنجان یان بەئەندامبوونی گروپه چەکدارەکان هەڵبژێرن وبی  گفتوگۆ و بیرکردنەوەش بچنە ناو گروپە چەکدارەکان و جێبەجێکردنی فەرمانەکان یان لەلایەکی ترەوە خەمی پرسە بێ بایەخەکان بن و بەرەو گەندەڵی ئەخلاقی و ڕەفتاری و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان ڕابکێشن. ژمارەیەکی کەم لە گەنجان هەڵیان بژارد یەمەن بەجێبهێڵن یان دوور لە هەموو پرسە سیاسییەکان سەرقاڵی خوێندن بن.

بەڕای من سنووردارکردنی ئازادییە سیاسییەکان و سەرکوتکردنی بیرۆکەی گەنجان تەنیا نەوەیەکی کۆنەپەرستی سیاسی دروست دەکات.  لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی لەناوبردنی بە ئەنقەستی پەروەردە لە یەمەن و بڵاوبوونەوەی وەهمەکان.  گوێڕایەڵی سەرکردە سیاسییەکان تەنیا ئەم کۆنەپەرستییە بەهێزتر دەکات.

لە کۆتاییدا و ئەمەش دیسان بۆچوونی شەخسی منە، باوەڕم وایە گەنجانی نەوەکانی باوک و باپیرانمان زیاتر هۆشیار و ڕۆشنگەرتر بوون.  ئەوان ئەوەندە بوێری و زانیارییان هەبوو کە بتوانن ببنە بڕیاردەر لە کاتێکدا گەنجانی ئەمڕۆ بەئاسانی دەتوانن لەگەڵ  بیروباوەڕێکدا بن کە خزمەت بە هەندێک حیزبی ستەمکاری تایبەت دەکەن و ئەوان هەڵدەبژێرن و کاریگەرییان لەسەر دەبێت.

Show CommentsClose Comments

Leave a comment

 

This thought and resource space explores both the impact of taboos that promote discrimination and the role of youths in promoting inclusion through incremental change.

Taboohat

powered by Sharq.Org