بەپێی ئەو قەیران و ناسەقامگیریانەی کە لوبنان لە کاتی ئێستا لێی تێپەڕ دەبێت. وەک ئەوە واتە ئێمە لوبنانییەکان لە سینەمادا دانیشتووین و چاوەڕێی فیلمەکە بەو شێوەیەی کە دەمانەوێت کۆتایی پێ بێت.
بەدوای داڕمانی سیستەمی دارایی لوبنان و دابەزینی زۆری نرخی لیری لوبنان، چینی سیاسی ئەم وڵاتە هەر بە شێوازی جارانی پێشوو هەڵسوکەوت دەکات: بەرژەوەدییەکانی تا کەسی دەخاتە پێش بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکە. لە ئەنجامدا بە بۆچوونی من ئێستا لوبنان بەرەو داڕمان و شی بوونە دەچێت. ئەنجامدانی تاوان، خۆکوشتن و کەیسی قاچاخ کردنی مرۆڤ ڕوو لە زیادبوون دەکات. نازانم دە ساڵی تر لوبنان بەرەو چ ئاراستەیەکدا دەڕوات. لەوانەی ئەمە خراپترین ڕووداوی بەردەم لوبنان بێت.
باروودۆخی لوبنان پێشبینی ناکرێت، بەڵام تا ئەو کاتەی خەڵکی لوبنان لایەنگری سیستەمی تایەفی ببن، ئەنجامەکە ئەرێنی نابێت. لەم ڕووەوە بووژانەوە لە لوبنان بەدست نایەت. لەم وڵاتەدا بەشی دارایی، تەندرووستی و ئابووری ڕووخاوە.لە کاتی ئێستادا هیچ هیوایەکمان نییە. بەشی پەروەردە و خوێندن لە داڕمان دایە. قوتابییەکان بە شێوەیەکی سیستماتیک سەرکوت دەبن.
بە گشتی قەیرانە لێکدراوەکانی لوبنان چەند ڕەهەندییە و ڕاستەقینەترین ئاستەنگ و هەڕەشە بۆ سەر ئەم وڵاتە لە مێژووی شارستانییەتی خۆی دایە. ئێمەی لوبنانی ڕووبەڕووی شمشێرێکی دوو لێوار بووینەتەوە. یان ڕوو دەکەینە یەکسانی و بەرامبەری یان ڕوودەکەینە هەڵوەشاندنەوەی گۆمەڵگا کە دەبێتە هۆی لەناوچوونی لوبنان. یان ئەو قەیرانانەی کە لوبنان تێپەڕێ دەکات یارمەتی شۆڕشێک و هێزێکی گشتی دەدات کە توانای گوشار خستنە سەر بۆ گۆڕان و داواکردنی نوێنەرایەتی سیاسی هەیە.
لە کۆتاییدا من بڕوام وایە کۆچکردن بۆ دەرەوە وڵات ڕێگە چارەی ئەم کێشەیە نییە. ئێمە لە وڵاتێکی تایەفەگەر دەژین، ئێمەی گەنجان ناتوانین لوبنان بسپێرینە دەستی حیزبە فیرقەگەراییەکان و ڕێبەرەکانیان.




