لوبنان لە کاتێکدا ڕووبەڕووی ئیرەیی جیهانی عەرەبی بووبوو. ئیست وڵاتێکی شکست خواردووە کە وا دیارە هیچ ڕێگەیەکی بۆ ڕزگار بوون نییە. دەزگای سیاسی ئەو وڵاتە فەلەج بووە و ئابووریشی لە داڕمان دایە. لە ئەنجامدا کاربەدەستانی لوبنانی داوای یارمەتی بەپەلەیان لە وڵاتانی دەرەوە هەیە. بە تایبەت خواردن بۆ سەربازە برسییەکان. لە سێ ساڵی ڕابردوودا لوبنان ڕووبەڕووی قەیرانێکی سەخت و چەند لایەنە بووەتەوە ، خراپترین قەیران لە مێژووی شارستانییەتی لوبنان. کاریگەری دوو لایەنەی نەخۆشیی کۆڤید-19 و تەقینەوەیەکی وێرانکەر لە بەندەری بەیرووت لە ساڵی 2020 قەیرانی دارایی لوبنانی کە لە ساڵی 2019 دەستی پێکرد، قووڵتر کرد.
قەیرانی ئابووری بە بەردەوامی گرنگترین و درێژترین کاریگەریی نەرێنی لەسەر وڵاتەکە بووە. چاودێری ئابووری و دارایی لوبنانی بەهاری ساڵی 2021 تێگەیشت کە دۆخی قەیرانی ئابووری و دارایی لوبنان لە ناوەڕاستی سەدەی 19 وە تا ئێستا لە خراپترین نرخەکانی جیهان بووە. لە 52 ملیار دۆلار بەرهەمی پۆختنەکراوی ناوخۆیی پێشبینی کراو لە ساڵی 2019 دابەزینێکی زۆر بە 23.1 ملیار دۆلار خەڵمێندراو لە ساڵی 2021 تۆمار کراوە. بەهۆی دابەزینی باری ئابووری درێژخایەن دانیشتوانی لوبنانی پارەیەکی کەمیان بۆ کڕین هەیە. بەرهەمی پوختەنەکراوی ناوخۆیی باجی لوبنان لە نێوان ساڵانی 2019 تا 2021 ، لەسەدا 36.53 دابەزیوە و ئەم وڵاتە لە ساڵی 2020 لەلایەن بانکی جیهانی وەکوو وڵاتێکی بە داهاتی خوارتر لە مامناوەندی دەستەبەندی کرا. وە دەستەبەندی”داهاتی ژوور مامناوەندی ” لەدەست دا.
زیانە سۆزداری و کۆمەڵایەتییەکانی ئەو ڕووداو و کارەساتانە کە لە لوبنان لە ساڵەکانی پێشوودا بەخۆیەوە بینیوە جێگەی باسە. بە پێی بەدواداچوونەکانی سەلامە و هاوکارانی (2020) کاتێک ترس و دڵەڕاوکێی خەڵک زیاتر دەبێت کە نیگەرانی نەخۆشییەکی بەهێز کە هەمووان دەگرێتەوە و نیگەرانی کرێ حانوو و پسوولەکانیان ببن. لەسەدا 60 لەو کەسانە کە لەماوەی تووشکردنی گشتیی کۆڤید-19 کەرەنتینە کران، دوای بەڕێوەبردنی شێوەکانی کەرەنتینە لە لووبناا، دابەزینی تەندرووستی دەروونیان ڕاپۆرت کرد. (گەری و هاوکاران 2020) لە نزیکەی کاتی تەقینەوەکە لە ساڵی 2020 دیمانەیەک لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکارانی نانەوایی لوبنانی کەم داهات لە چەند پارێزگایەک ئەنجام درا. تەندرووستی دەروونی لاواز لە نێوان کرێکاراندا ڕاپۆرت کرا، کە لە ئیشەکانیان هەست بە نائارامی کردن دوو ئەوەندەبوو. (حەبیب، ئەلحەداد، ئەلزین، هەجیج 2020)
دوای تەقینەوەکە لە بەندەری بەیرووت 2020. ڕێکخراوی نادەوڵەتی لوبنانیEmbrace لەگەڵ 903 کەسی بەجێماو گفتوگۆی کڕد و بۆی دەرکەوت کە لەسەدا83ی ئەو کەسانە گفتوگۆیان کردبوو بە بەردەوامی خەمۆکیان بووە وە حەزی خۆیان بۆ ئەنجامدانی چالاکییە چێژبەخشەکانی پێشوو لە دەست دابوو. لەسەدا 78 وتبوویان کە بەزۆری نیگەرانن و زیاتر لە 84 لەسەد زۆر هەستیار بوون بەرامبەر بە مەترسی ئەو شتانە کە لەوانەیە ڕوو بدات. دوای یەک مانگ 55 لەسەد و 45 لەسەد لە نەخۆشەکان بەڕیز خەمۆکی و دڵەڕاوکێیان ئەزموون کردووە (Embrace, 2020). دوای تەقینەوکە، داتا کۆکراوەکان لەلایەن بانکی جیهانی لە 3400 کەس دەرکەوتووە کە بەشداربووان خزمەتگوزارییە دەروونییەکان بە گرنگترین پیداویستی دەزانن( بانکی جیهانی 2020) . لەو کاتدا لاوەکان لە نموونەیەکی نەتەوەیی نوێنەری لوبنان ڕاپۆرتێکیان دا کە 11.5 لەسەد بیریان لە خۆکوشتن کردووەتەوە.
بەگشتی ئەم وتووێژانە ڕادەیکی بەرچاو لە پەرێشانی دەروونی لە کۆمەڵگای لوبنان پیشان دەدات.
هەروەها کە ئاماژەی پێکرا تەقینەوەی بەندەری بەیرووت لە ساڵی 2020 باروودۆخی نالەباری لوبنانی خراپتر کرد. کێشە پزیشکییەکان لەوانەیە دوای تراژیدیایەک زیاتر یان بۆ یەکەم جار دەربکەون (Morganstein & Ursano, 2020). زۆربەی ئەو کەسانە کەم ئەم جۆرە ڕووداوانە کاریگەریان دەبێت لەسەریان دوای تێپەڕکردنی خەمی سەرەتایی، تا ڕادەیەک بە حاڵەتی ئاسایی دەگەڕێنەوە. هەندێک لە کەسەکانیش دوای ئەزموونی نیگەرانی زۆری سەلامەتیی دەروونیان، چاک نابنەوە و ئازار دەبینن. (Morganstein & Ursano, 2020).
بەدواداچوونەکانی ئێستا لەبارەی ڕێژەی دەرکەوتنی نەخۆشییە دەروونییە ناسراوەکان دوای تەقینەوەکەی بەیرووت لە ساڵی 2020 بوونی نییە. هەروا کە ڕاپۆرت دراوە ژمارەیەکی زۆر لەو نەحۆشانە کە تووشی نەخۆشییە دەروونییەکان بوون ، دەیانهێنن بۆ کلینکی دەروون پزیشکی زانکۆی ئەمریکی بەیرووت ، لەلایەن ئەلحاج و هاوکاران (2201) ئەل هایک و هاوکاران (2020). ئاماژەیان بە خاڵێکی هاوشێوە کردووە و جەختیان کردووەتەوە کە پێویستە ڕێکخراوی پاراستنی تەندرووستی لوبنان ئامادە بن بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ تووشبوانی بە نەخۆشی تێکچوونی دڵەڕاوکێ دوای ڕووداو (PTSD)، کە دەتوانێت ببێتە هۆی ناڕێکی لە کردار و تێکچوونی دڵەڕاوکی و ئالوودەبوون. بە پێی شیکاری ڕەگەزی کە لەلایەن ئاژانسەکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نادەوڵەتییە جۆراوجۆرەکان ئەنجام دراوە، ئەم تەقینەوە بووەتە هۆی زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی کە هەست بە بێ هیوایی ، ڕق، تووڕەیی، پەشۆکاوی و نیگەرانی دەکەن. (بەتواناکردنی ژنان وهاوکاران 2020 )
خەڵکی لوبنان لە دەیەکانی ڕابردوودا ڕووبەڕووی زۆرێک لە ڕووداوە زیان بارەکان بوونەتەوە. لوبنان زیاتر لە چل ساڵە گرفتاری توندوتیژی و نائامی بووەتەوە. ئەم وڵاتە شەڕێکی ناوخۆیی 15 ساڵە (1975-1990), داگیرکردنی باشووری لوبنان لەلایەن ئیسرایل(1985-2000). زنجیرەیەک تەقینەوە و تیرۆر 2005-2021 ی تێپەڕاندووە. شەڕی ژانویەی 2006 قەیرانی ئابووری کاتی بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19 خراپتر بوو (2019- تا ئێستا), تەقینەوەی بەندەری بەیرووت لە ساڵی 2020 لەم ڕووەوە ملیۆنان کەس لە خەڵکی لوبنان بەهۆی ئەزموون کردنی هەمووی ئەم ڕووداوە بە ئێش و دڵتەزێنانە کە بوونەتە هۆی ئازارێکی گشتی و ڕووبەرووی مەترسی PTSD دەبنەوە. (Bosqui, 2020).
ئەگەر بڕیارە کە باروودۆخی لوبنان بەرەو باش بڕوات ، پێویستە چاکسازی بەربڵاو بە خێرایی بەڕێوەبچێت. لوبنان دەبێت بەخێرایی بەرنامەیەکی متمانە پێکراو، هەمەلایەنە و هاوئاهەنگ دروست بکات. کە سەقامگیرییەکی دارایی گەورە بۆ ماوەیەک لەخۆی بگرێتو بەرێوەی ببات. بەشێوەیەکی تایبەت ئەم گەڵاڵەیە پشتی بەستووە بە هەگاوەکانی خوارەوە بۆ گەڕانەوەی باوەڕی گشتی بە حوکمەت:
- بەرنامەی پێداچوونەی پێکهاتەی ەرز بۆ باشتر بەڕێوەبردنی قەرز بۆ ماوەیەک
- پێداچوونەوەی پێکهاتەی هەمەلایەنەی دارایی بۆ گەڕانەوەی توانای دانەوەی قەرزی بەشی بانکی.
- چوارچێوەی سیاسەتی پارەیی نوێ بۆ گەڕاندنەوەی بەها و سەقامگیری دراو.
- هەموارکردنی دارایی هەنگاوبەهەنگاو بۆ گەڕاندنەوەی سیاسەتی دارایی
- چاکسازی گەشە کردن
- باشترکردنی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان
لە ماوەیەکی درێژ، لوبنان پێویستە لەسەر دروستکردنی ڕێکخراوی باشتر و ئیدارەی دەوڵەتی کاریگەرتر و بۆشایی ئابووری و دارایی باشتر کار بکات.یارمەتییە نێودەوڵەتییەکان و وەبەرهێنانی تایبەت بۆ باشترکردنی دۆخی لوبنان زۆر گرنگە. چونکە ئەم وڵاتە لەکاتی ئێستادا شکستی هانیوە (هەم سیستەمی دەوڵەتی و هەم سیستەمی بانکی). ئەوەی کە ئایا دەوڵەت و پارلەانی لوبنان بە خێرایی بۆ بەڕێوەبردنی پێویستی گۆڕانکاری ئابووری، بودجەیی، کۆمەڵایەتی و حکومەتی،هەنگاو بنێت یان نا، ڕێژەی یارمەتی و وەبەرهێنانکە لەوانەیە بۆ لوبنان تەرخان بکرێت، دیاری دەکات. بە بێ ئەوانە باروودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری بەرەو نالەباری دەڕوات و چاکسازی ئەستەم دەکات.
لوبنان ناتەباییەکی دەروونییە. ئێوە لەوانەیە هەموو شتێک ببینن ، لە زێدەڕەوی ئازادیخواز بگرە تاکوو خۆپارێزانی سەخت لە دەوڵەمەندییەکی زۆرەوە تاکوو هەژارێکی زۆر. هەروەها شوێنێکە کە دەتوانیت باشترین و خراپترین هونەرمەندان ، بیرمەندانی جیهانی تێدا ببینیت. تانوپۆی نەتەوەکە ئاوێتەی ئەو بیروڕا جیاوازانە بووە کە وڵات ئازار دەدات. لوبنان بە شتی وڵاتێکە کە هەموو شتێک دەردەبڕێت. بەڵام تایبەتمەندییە دژ بە یەکەکانی لەسەرووی پێکهاتە ئایینییەکانییەوەیە. بۆ دروستکردنی کۆمارێکی ڕاستەقینەی لوبنان چالاکڤانانی کۆمەڵگای مەدەنی و خۆپیشاندەران لە شەقامەکاندا پێویستە کە هێزی مەدەنی خۆیان لە ڕێگەی دامەزراندنی حیزبە سیاسییەکانی بێ فیرقە، و لەناوچوونی دموکراتیکی دەزگای فیرقەیی بگۆڕن بە هێزی سیاسی.
هۆکاری پرسەکانی لوبنان هەرچەند کە لەوانەیەجێگەی باس بێت و کاتێکی زۆری پێویست بێت، بەڵام هیچ ڕێگەیەکی خێرا و گولەیەکی زێوین بۆ دروستکردنی دیموکراسییەکی پڕبەها بوونی نییە. لوبنان لەوانەیە زاڵ بێت بەسەر فیرقە گەرایی یان بگات بەئارامی تەنانەت ئەگەر دیموکراسی و چاکسازییەکان بەڕێوە بچێت. لەوانەیە بەیرووت واتای خۆی بە ڕووبەڕوو بوونەوە بە خراپتربوونی قەیرانەکانی ناوچەیی و کێبرکێی بە بەزەییانەی جیهان بەدەست نەهێنێت.لەلایەکی ترەوە هەمەڕەنگی زیاتر باشترین شانس بۆ سەرکەوتنی بەرچاو دەخاتە ڕوو. سەرەڕای ئەمە باروودۆخی لەناکاوی لوبنان بۆ ڕێبەرانی دیموکراتیک دەرفەتێک بۆ هەموو جیلێک دابین دەکات بۆ ئەوەی زۆربەی نیشتەجێبوانی ئەم وڵاتە لە پشت ئامانجێکی هاوبەش کۆبکاتەوە.
سەرچاوەکان:
Arora, T., & Grey, I. (2020). کرداری تەندرووستی لەماوەی COVID-19 و دەرئەنجامە بەهێزەکەی پێداچوونەوەیەکی بچووک .گۆڤاری دەروونناسی تەندرووستی, 25(9), 1155-1163.
بووسکی تی . (2020). پێویستی بە گۆڕانکاری بە سەرمەشقێکی بنەمایی و بەکۆمەڵ. تەندرووستی دەروون: فێربوون لە لوبنانی قەیران لێدراو. تەندرووستی جیهانی،7
Canton, H. (2021). ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەکسانبوونی ڕەگەزی و بەتواناکردنی ژنان ، ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێرستی ئەورووپا ی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان (pp. 185-188).2021
S(ڕاتلج، ئەلحاج , (2021
نووسینی (لە) ئاوار: دەنگدانەوە لەبارەی تەقینەوە 4ی ئەوت 2022لە بەیرووت لوبنان .ژیان نووسین 18(1), 7-23.
ئەل هایک، س، وە بیزری، م. (2020) تەقینەوەی بەیرووت و تەندرووستی دەروونی لە لوبنان، دۆزینەوەی ڕێگایەک گۆڤاری ئاسیایی دەروون پزیشکی. 54, 102458.
فێرگۆسن.دی ئێم، ئێڵ جی، بۆدەن، جی ئێم. مۆڵدر، ئاڕ تی (2014) کاریگەری زنجیرەیەک کارەسات بەسەر تەندرووستی گرووپێک کە بە باشی خوێندراوەتەوە، دەروون پزیشکی جاما. 71(9), 1025-1031
حەبیب. R،R. ئەل حەداد، ئەل زین W.N.K. و هوجەیجS. (2020. تەندرووستی دەروونی و هەڵسەنگاندی کرێکارانی نانەوایە لە لوبنان: خوێندنەوەیەکی نەتەوەیی. SAGE open medicine, 8, 2050312120962345
Hall, N. (2020 گرنگی کۆمەڵگا پەراوێز خراوەکانی لوبنان. ناوەندی خوێندن و ستراتیژیکی نێودەوڵەتی.
مۆرگانشتاین.جەی. سی. و ئرسانۆ. ئاڕ جەی. (2020) ڕووداوی ژینگەیی و تەندرووستی دەروونی ، هۆکار، دەرئەنجامی دەست تیوەردانی سنوورەکان لە دەروون پزیشکی 11, 1.
Wei, C., Han, J., Zhang, Y., Hannak, W., Dai, Y., & Liu, Z. (2017). هەستە سۆزدارییەکان، گۆڕانکاری لێدانی دڵ زیاد دەکات.و بەشی بەرەوەی مێشکی دواوە لای چەپ دوای ڕووداو چالاک دەکاتەوە. ڕاپۆرتی زانستی7(1), 1-10
Yu, M., Lv, Q., Ding, H., Zeng, X., Cao, J., Liu, J., … & Hou, S. (2016).
هەڵسەنگاندنی زیانی نەخۆشەکان بەهۆی تەقینەوە لەساڵی 2015 لە تیانجین لە چین. Burns, 42(5), 1133-1140.




