Skip to content Skip to footer

لەبارەی بابەتی لەباربردنی منداڵ لە یەمەن

کۆمەڵگای یەمەن تایبەتە و ئەو وڵاتە لەسەر بنەمای سیستەمێکی یاسایی و عەشایەری ئاڵۆز بەڕێوەدەبرێت.  لە سەرووی هەمووشیانەوە کۆمەڵگای یەمەن بە کۆمەڵێک داب و نەریت و یاسای  پیاوسالاری بەڕێوەدەچێت.  لەم کۆمەڵگایەدا ڕۆڵی ژن بریتییە لە دابینکردنی پێداویستییە سێکسییەکانی پیاوان و منداڵبوون لە پێناو بەدیهێنانی وێنەی کۆنەپەرستانەی هاوسەرگیری لە خێڵدا. سەرەڕای ئەوەش ژنان ڕووبەڕووی پێشێلکاری یاسایی و ئایینی و کۆمەڵایەتی دەبنەوە کە پێگەی یاساییان کە بە پێی دەستووری نیشتمانی و یاسا نێودەوڵەتییەکان بۆیان دەستەبەر کراوە کەم دەکاتەوە.

لە نێو ئەو پێشێلکارییانەی کە ژنان لە یەمەن ڕووبەڕووی دەبنەوە، قەدەغەکردنی لەباربردنی منداڵە. بابەتی لەباربردنی منداڵ لێرەدا تابۆیەکی گەورەیە، چ لە ڕووی یاساییەوە و چ لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی.  بەپێی یاسای یەمەن، ژنان بۆیان نییە منداڵ لەبار ببەن جگە لە حاڵەتی شێواوی کوشندە یان ئەگەر دووگیانییەکە مەترسی لەسەر ژیانی ژنەکە دروست بکات.  لەسەر ئاستی کۆمەڵگادا لەباربردن بە تەواوی لەبەرچاو ناگیرێت و هیچ تێگەیشتنێک نییە کە بۆچی لەباربردن دەبێت مافێک بێت.  هەروەها لەباربردنی منداڵ بەپێی یاسا سزا دەدرێت چونکە ئەنجامدانی زینایە.

لێرەدا ئەو پیاوانەی کە پابەندی یاسا و ئایینن پاساو بۆ ئەو سزایانە دەهێننەوە کە دەڵێن بۆ پاراستنی شەرەفی مرۆڤ و خێزانەکان و هەروەها پاراستنی ژنان و منداڵان پێویستن.  ئەوان تەنیا ئەوە پشتگوێ دەخەن کە مەرج نییە مافی لەباربردنی منداڵ بۆ ژنان تەنیا لەسەر بنەمای ئەو چەند هۆکارە بێت کە باسیان کردووە.  ڕەنگە ژن بەهۆی دەستدرێژی سێکسییەوە خۆی دووگیان ببینێتەوە یان لە مێردێکەوە دووگیان بێت کە نایەوێت ژیانی لەگەڵدا بەسەر ببات.  ڕەنگە ژنەکە لەبری ئەوە ئارەزووی تەواوکردنی خوێندن یان درێژەدان بە خوێندنەکەی هەبێت یان بە کارکردن دۆخی ئابوورییەکەی باشتر بکات.  ئایا نادادپەروەری نییە کە بەهۆی دۆخی دژواری سیاسی و وێرانی گشتی وڵات، منداڵێک بهێنینە دونیاوە کە دەرئەنجامی تاوانێکی سێکسییە یان ناچار بکرێین منداڵێک بهێنینە دونیاوە؟

ئایا لەباربردنی منداڵ لە یەمەن لەم دۆخەدا،  مرۆڤانە و دڵسۆزانە نییە بۆ منداڵ ودایکە؟

  مافی لەباربردنی منداڵ دیارییەک نییە کە بەپێی یاسای یەمەن بە ژنان بدرێت.  ئەمە مافێکی جیهانی و سەرەتایی مرۆڤە.  پێویستە یاسای یەمەن هەموار بکرێتەوە بۆ دابینکردنی ماف و دادپەروەری بۆ ژنانی یەمەن کە لە کاریگەری نەرێنی لەسەر مافی ژیان، تەندروستی، سەلامەتی و کەرامەتی ئەو ژنانە ڕێگری بکات.

Show CommentsClose Comments

Leave a comment

 

This thought and resource space explores both the impact of taboos that promote discrimination and the role of youths in promoting inclusion through incremental change.

Taboohat

powered by Sharq.Org