لە کاتی ئێستادا شایەتی خراپترین باروودۆخی وڵاتەکەمم. ئەو پێکدانانەی کە لە یەمەندا دەیبینن بەهۆی زۆری گروپە سیاسی و فیرقەییەکانە، ڕەقیبی چالاک لەم وڵاتەدا و هەروەها هێزی دەرەوەی وڵاتە دراوسێکان کە بەجۆرێک حەز بە بەڕێوەبردنی وڵاتی یەمەن دەکەن. هەندێک لەم هێزانە نایانەوێت کە یەمەن لە ئاشتیدا بێت. وە بەدوای تاڵانی سەرچاوەکانی ئەم وڵاتەدان.
یەمەن باروودۆخی باش دەبێت ئەگەر هەموو حیزبە سیاسییەکانی ئێمە بتوانن بە دەوری مێزێک کۆ ببنەوە و گفتوگۆ بکەن وە حیزب گەرایی و فیرقەگەرایی وەلابنێن. ئەگەر هەر یەک لەم حیزبە سیاسیانە بیان ویستایە بیرلە یەمەنێکی نوێ و یەکگرتوو لەسەر بنەمای سازش و ئاشتەوایی بکەنەوە، من گەشەم بە وڵاتەکەم دەدا. یەمەن خاوەنی سەرچاوەی کشتوکاڵی، نەوت و ماسیگرییە. ئەگەر حیزبە سیاسییەکان وڵاتەکەی خۆیان خۆشدەویست و گرنگیان پێ بدایەت ئێمە لە ئاشتی و ئارامیدا ژیانمان بەسەر دەبرد. بەڵام حیزبە سیاسییەکان لێرەدا بەرژەوەندی کەسایەتیی خۆیان لەسەرووی هەموو شتێکەوە دادەنێن.
بە هەبوونی باروودۆخی سەختەوە، بڕیارم داوە لێرە بمێنمەوە. یەمەن وڵاتی بڕوا و داناییە، بەتایبەت پایتەختی یەمەن. سەنعا، ئەو شوێنەی من لەوێ لەدایک بووم و گەورەبووم . ئەم شارە ماڵی منە. پێشتر بۆ ماوەی 8 ساڵ لە هیند دەژیام و لەوێ خوێندوومە. من یەمەنم پێ خۆشترە، نامەوێت کە کۆچ بکەم بۆ وڵاتێکی تر ، دەمەوێ لە وڵاتی خۆم بژیم.




