کاتێک منداڵ بووین زۆر حەزمان دەکرد سەیری ئەو فڕۆکانە بکەین کە فڕۆکەخانەی بەیرووت بەجێدەهێڵن. لە زەوییەوە دەستمان بۆ فڕۆکەکانی ژوور سەرەوەمان دەبرد و ماڵئاواییمان لێ دەکردن. خەونمان ئەوە بوو کە لە ناو فڕۆکەکاندا ببین، بەڵام چێژی سەرگەرمی ،و بینینی وڵاتانی دەرەوە نەک هیچ شتێکی تر. خووی سەیر کردنی فڕۆکە لەگەڵ گەورەبوونمان بەردەوام بوو و پەرەی سەند. ڕەنگە لەگەڵ گەورە بوونمان کەمتر دەستمان بەرز کردبێتەوە بۆ سەرنشینەکان. لەمانە گرنگتر خەونەکە گۆڕا. دوای ئەوە فڕۆکەکان لە ڕێگادا بۆ شوێنە بێگانەکان لە ئاسماندا ون دەبوون بەخێرایی دەگەڕاینەوە ناو ژیانمان و یاریمان دەکرد و کاتێکی خۆشمان بەسەر دەبرد. هەرچەند فڕۆکەکە لە ئاسمانەوە دوور بێت بەڵام لە مێشکمان دەرناچێت.
هەرگیز نەمدەویست لەناو ئەو گەشتانەدا بم بەبێ بلیتی گەڕانەوە. تەنانەت دوای چەندین ساڵ تامی تاڵیی ژیان لە وڵاتەکەمان، هێشتا ڕقم لەوەیە لەناو فڕۆکەیەکدا بم کە بەنیازی گەڕانەوەی سەرنشینەکانی نەبێت. ئەم قسانە کە قورسایی ئەو تۆمەتانەی هاوڕێیان هەڵدەگرن، ئیتر تەنیا سۆزداری نین. ئەمڕۆ کە هەواڵەکان دەخوێنمەوە، دەزانم سووریا، وڵاتی زێدی من، دەرگاکانی بەسەرمدا داخستووە. من هەرگیز ناگەڕێمەوە بۆ ئەوێ. لەم نێوەندەدا لوبنان ماڵی دووەمی منە هەندێک جار هەست دەکەم کە ئامادەیە لە هەر ساتێکی سیاسیدا دەرم بکات. لێرەوە، شتێکی لۆژیکییە بۆ من کە پێش ئەوەی درەنگ بێت، بەدوای وڵاتێکی سێیەمدا بگەڕێم بۆ ئەوەی تێیدا نیشتەجێ بم.
نکوڵی ناکەم کە زۆر جار خۆم لە پشت کۆمپیوتەرەکەمەوە دانیشتبووم و سەیری نەخشەکانم دەکرد و هەوڵم دەدا وڵاتێک بدۆزمەوە کە بتوانم بچمە ئەوێ، بە تایبەت دوای توندبوونەوەی قەیرانی ئابووری لە لوبنان، پەرەسەندنی قسەی ڕق و کینە بەرامبەر بە سوورییەکان لە لوبنان ، و هەڕەشەی بەردەوامی دیپۆرتکردنەوە کە ئێمەی سووری لە لوبنان لەم ڕۆژانەدا ڕووبەڕووی دەبێنەوە. نکۆڵی ناکەم کە هەوڵمدا پلانی ڕۆشتنم دابنێم، بەڵام بێهوودە بوو.
لە نێوان هەزار هۆکاری جێهێشتنی لوبنان، چەند هۆکارێکی سەرەکیم بۆ مانەوە دۆزییەوە. ئەمەش کاتێک بوو کە بۆم دەرکەوت کە ژمارەی هۆکارەکان هیچ ڕۆڵێکیان نییە لە ناهاوسەنگی نێوان دوو لایەنی تەرازووەکەدا. ڕەنگە هۆکارێک دژی جێهێشتن زیاتر لە پەنجا هۆکاری جێهێشتن قورس بێت، بە تایبەت ئەگەر ئەم تەرازووە بڕیارە چارەنووسسازەکان بپێوێت. ئەوە ئەو ساتەیە کە تێدەگەیت کە نەخشەی سەر کۆمپیوتەرەکە ناتوانێت یارمەتیت بدات لە دۆزینەوەی خانوو، چونکە ماڵ، لە کۆتاییدا، هەرگیز تەنها شوێنێکی جوگرافی نەبووە.
ماڵ ژیانە. وەک ئەوەی لە منداڵیدا دەمانزانی. ماڵ بۆ من شەقامە تەسکەکان و ئاسمانی شین و ژاوەژاوی بێکۆتایی مرۆڤەکانە. ماڵ گۆشەی کافتریاکانە کە ناوی ئەو کەسانەمان دەنووسی کە خۆشمان دەویستن و ماچمان دەکردن. ماڵەوە ئەو پیاسانەی لاوەکییە کە پشوومان دا و بیرمان لە شەڕەکانی ژیان کرد. ماڵ ئەو بیرۆکە سیاسییەیە کە ئێمە لە پێناویدا خەباتمان کرد.
لەوانەیە ئەوروپا جوانتر بێت، بەڵام بۆ یەکەمجار ڕووخساری دایکم لەوێ نەبینی. هەروەها یەکەم هەنگاوم لەوێدا نەناوە و درکم بە خەباتی خۆم وەک فێمینیستێک لە ئەوروپادا نەکرد. من دەزانم لوبنان وەک وڵاتێک لە زۆر ڕووەوە کەمی هەیە و دەزانم قسەکانی من هەژاران ڕازی ناکەن. هەروەها قسەکانی من ژنێک ئازاد ناکەن و کەیرێک لە لوبنان دڵنیا ناکەنەوە. من دەنووسم چونکە نووسین شێوازی پەسەندکراوی منە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکاندا. نازانم دوای دە ساڵ وڵاتی زێدی من چۆن دەبێت، بەڵام نامەوێت بێبەش بێت لە من. ئەگەری ئەوە کەمە کە باروودۆخی ئەم وڵاتە باشتر بێت. بەڵام نامەوێت بڕۆم و هیوام لەدەست بدەم.




