ڕۆژێک نییە کە من خەم نەخۆم بۆ ئەم باروودۆخەی عێراق. وڵاتێک کە سەردەمانێک لە بواری داهێنان و پێشکەوتن و شارستانییەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشەنگ بووە. عێراقییەکان لە زانست و هونەری نووسین شارەزا بوون. عێراق یەکەمین وڵاتی عەرەبی بوو کە وزەخانەی کارەبای دامەزراند وە یەکەمین وڵات لە جیهانی عەرەب بوو کە نەخوێندەواری بنبڕ کرد. عێراق لەو سەردەمەدا شاعیر، نووسەر، هونەرمەند، داهێنەر و زانای زۆری پەوەردە کرد.
بەڵام ئەم ڕۆژانە عێراق، وڵاتێکە کە ماندوو بووە لە شەڕ و پێکدادان. خەڵکی عێراق ڕووبەڕووی کوشتن و ئاوارەیی بوونەتەوە. وە بە گشتی کۆمەڵگای عێراقی ڕوو لە ناوچوونە. لە ساڵانی ڕابردوودا بە بەردەوامی پێوەری گەندەڵی لە عێراق دابەزیوە. وە لە ساڵی 2021 پلەی 157 ی لە پێوەری گەندەڵی بەدەست هانیوە.
ئەمڕۆ جارێکی تر بە هەبوونی نزیکەی 11 ملیۆن نەخوێندەوار لە عێراق ئاستی نەخوێندەواری بەرز بووەتەوە. ڕێژەی بێکاری 6 ملیۆن کەسە لە ئاستی عێراق. ژمارەی خۆ کوشتن لە زیاد بووندایە و لە ساڵی 2021 گەیشتووەتە 772 کەس. 15000 کەیسی توندووتیژیی خێزانی ڕاپۆرت دراوە. بە گشتی نزیکەی 9 ملیۆن کەس لە 41 ملیۆن کەس لە خەڵکی عێراق لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.
لە ساڵی 2021 دا 53000 کەس کۆچیان کردووە بۆ دەرەوی وڵات و عێراقیان بەجێهێشتووە. زیاتر لە 1000 خۆپیشاندەر و 30 پۆلیس لە خۆپیشاندانەکان گیانیان لە دەستداوە. لە ساڵەکانی 2019 تا 2021، 70 چالاکڤانی مەدەنی و میدیایی لە عێراق تیرۆر کراون.
وڵاتی من بەرەو ناسەقامگیری زیاتر دەڕوات. گەندەڵی، ڕکابەریی سیاسی و خزمایەتی لە زیادبووندایە. حکومەتی عێراق ، سەرەکیترین هێمانی دیموکراسی تێدا نییە.
لە ئەنجامی ئەو بابەتەنی سەرەوە، من بڕوام وایە کە ژێرخانەکانی وڵات و هەروها ئاسایش و سەلامەتیی زیاتر لە شەقامەکاندا تێکدەچێت، ئێمە زیاتر شایەتی دەرکەوتنی گروپە چەکدارییە ناحوکمییەکان دەبین.
لەم دواییانە، زۆر بیر لە کۆچ کردن و بەجێهێشتنی وڵات دەکەمەوە. نە تەنها بەهۆی خۆمەوە بەڵکوو لە پێناو مسۆگرکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ منداڵ و نەوەکانم.




