پەیوەندییەکانی دەرەوەی هاوسەرگیری بە ڕێککەوتن لە کۆمەڵگاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە پرسێکی دڕکاوی دادەنرێت، بەتایبەتی کە پەیوەستە بە تابۆ و ئەفسانە کۆمەڵایەتییەکانی وەک شەرەف و زینا و ئایین. وەک هەمیشە پرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هاوسەرگیری زیاتر پەیوەندی بە ژنانەوە هەیە چونکە زۆربەی تابۆ کۆمەڵایەتیەکانمان پەیوەستن بە ژنان و جەستە و ئازادییەکانی ژنانەوە. لێرەوە ئەمە لە ناوەڕۆکدا پرسێکی ڕەگەزییە چونکە لە وڵاتانی عەرەبیدا لەبەردەم یاسادا بە شێوەیەکی نایەکسان مامەڵە لەگەڵ ژنان دەکرێت. لەم ڕۆژانەدا گروپە مافپەروەرەکان و تاکەکانی وڵاتانی عەرەبی داوای بێ تاوانکردنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هاوسەرگیری دەکەن کە ڕەزامەندییان لەسەرە.
چەند هۆکارێکی ئاشکرا هەیە کە پێویستە ئەم یاسایانە هەڵبوەشێنرێنەوە. یەکەم: وەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا، یاساکانی ئێستا لەسەر بنەمای جیاکاری ڕەگەزییە. بۆ نموونە لەو حاڵەتەی کە ژن و پیاوێک بە تاوانی پەیوەندی سێکسی دەرەوەی هاوسەرگیری دادگایی بکرێن، دەتوانرێت تۆمەتی ناپاکی هاوسەرگیری لە دژی پیاوەکە هەڵبوەشێنرێتەوە ئەگەر ژنەکە ڕازی بێت دەستبەرداری مێردەکە بێت. لە بەرامبەردا ژنەکە بۆ هەمیشە بە چەواشەکاری دەمێنێتەوە.
دووەم: پرسی نایەکسانی ئابووری هەیە. ژنانی دەوڵەمەند و خاوەن موچەیەکی زۆر و کارێکی سەقامگیر دەتوانن بە ئاسانی ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن کە لە چاوی یاسادا هاوڵاتی پلە دوون.
سێیەم: ئەو هۆکارانەی پێشتر باسمان کرد ژینگەیەک دروست دەکەن کە ژنانی لاواز مەترسییەکی زۆریان لەسەرە بۆ ئەوەی تووشی دەستدرێژی و توندوتیژی ببنەوە، چونکە ژنان زیاتر بەهۆی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هاوسەرگیرییەوە چەواشە دەکرێن. هەروەها پرسی شەرەف و کوشتنی شەرەفی ترسناک لە لایەن کەسوکار یان ئەندامانی خێزانەوە هەیە.
چوارەم: گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانیان واژۆ کردووە کە پابەندیان دەکات بە ڕێزگرتن لە مافی هەموو هاووڵاتیان. بەڵام هێشتا مافەکانی ژنان لەم وڵاتانەدا زۆر لە دواوەن هەروەک چۆن ئازادییە کەسییەکانی هەردوو ژن و پیاو.
لە کۆتاییدا پرسی ئایین و بە تایبەتیتر لێکدانەوەکانی یاسای شەریعەت، پێدەچێت کێشەدارترین و زیانبەخشترین ئازادییە کەسییەکان بن. بە کورتی باشترین ڕێگا بۆ پێشەوە ئەوەیە کە پەیوەندییەکانی دەرەوەی هاوسەرگیری بە ڕەزامەندی لە تاوان دەربهێنرێت و ڕێگە بە خەڵک بدەین بڕیار بدەن کە چۆن دەیانەوێت بژین.




