بانکی جیهانی بەم جۆرە گەندەڵی پێناسە دەکات “ جۆرێک لە پێشێلکردنی متمانە یان تاوانێک کە لەلایەن کەسانێک یان ڕێکخراوێک کە دەسەڵاتی پێ بەخشراوە، بە مەبەستی بەدەستهانینی بەرژەوەندی نایاسایی یان خراپ بەکارهێنانی ئەو هێزە لە بەرژەوەندی کەسانێک، ئەنجام دەدرێت”.
گەندەڵی زیاتر لە ئەنجامی قەیرانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسی لە وڵاتێکدا دروست دەبێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە حکومەت گیرۆدەی شەڕی ناوخۆیی، و شەڕ لە وڵاتانی دەرەوە یان کاتێک کە وڵات گرفتاری پرسی ئایینی و مەزهەبی بوو بێت. کاتێک ڕووبەڕووی گەندەڵی دەبینەوە وەک ئەوە واتە حکومەت دوچاری نەخۆشییەکی درێژخایەن بووبێت کە تەنیا بە بنبڕ کردنی گەندەڵی بە شۆک دەرمانی چارەسەر دەکرێت. پێویستە حکومەت بڕیاری بوێرانە بدات کە کۆمەڵگا بەرەو پێشچوون ببات. بناغە بۆ نەوەکانی داهاتوو بونیاد بنێت، وە ژیانێکی باشیان بۆ مسۆگر بکات.
عێراق ، وڵاتێکە کە لە دەیەکانی ڕابردوودا شایەتی شەڕ و ناسەقامگیرییەکی زۆر بووە. گەندەڵی ئیداری و دارایی فراوان بەرهەمی ساڵانی شەڕ و پێکدادانە. دزی و ئاڵوگۆڕی تاریک و ڕەشی سیاسی لە نێوان قازانجخوازەکانی شەڕ و بازرگانانی سیاسی کردارێکی ئاساییە. ئەوان گرنگی بە چارەنووسی نەوەکانی داهاتوو نادەن. ئیدارەی ناوچەیی کار ناکات چونکە هیج بناغەیەک بۆ حکومەتی یاسا لێرەدا بوونی نییە.
سەرەڕای ئەمە، هەڵوێستی هێزی دادوەریی عێراق دژ بە گەندەڵی ئیداری و دارایی لاوازە. دەست بەسەرداگرتنی پارە بە بەهای لەڕادەبەر زۆر بەردەوام دەبێت دەگاتە ترلیۆنان. بینینی ئاماری گەندەڵی لێرەدا سەرسووڕهێنەرە بەڵام ئەوەی ڕاستییە زۆربەی حیزبە سیاسییەکان لەم گەڵاڵەیەدا بەشدارن. تا ئەو کاتەی لە عێراقدا پارێزبەندی لە تاوان بوونی هەیە گەندەڵی لە زیاد بووندایە.
من بڕوام وایە، عێراق لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا بە زۆری لە گەندەڵی ئیداری و ماڵی سەختی دەبینێت. مەگەر ئەوەی کە بەدواداچوونەکان لە وەزارەتە حکومییەکان دەست پێ بکات. کە پارەی گشتی لە خەڵکی عێراق دەدزن. عێراق هەر وا لەم سەختییەدا دەمێنێتەوە و گیرۆدەی ناسەقامگیری دەبێت. مەگەر ئەوەی کە ڕێکارێکی درێژخایەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی دژ بە گەندەڵی بەڕێوەببات.




