تابۆهات: وەرگێڕانی وشەیەکی عەرەبی بە واتای تابۆ

ئەم پلاتفۆرمە چەند زمانییە بابەت و بۆچوون و چاوپێکەوتن لەسەر تابۆ کۆمەڵایەتییە جۆراوجۆرەکان دەخاتە ڕوو کە کاریگەرییان لەسەر مرۆڤەکان، زۆربەی کات ژنان، لە ناوچەی عەرەبیدا هەیە. تابۆ کۆمەڵایەتییەکان ئاستەنگ بۆ تاک و کۆمەڵگا دروست دەکەن. ڕێگری لە هەڵبژاردن و پێشکەوتن دەکەن. شەرمەزاری و ڕەتکردنەوە بەرەوپێش دەبەن، ڕێگری لە قبوڵکردن و هاوکاری و گەشەپێدان دەکەن.
ئامانجمان هاندانی گفتوگۆیە لە دەوری تابۆکان و دەرئەنجامەکانیان – لەوانەش دەستدرێژی هاوسەرگیری، لەباربردن و هاوسەرگیری منداڵان – و هاندانی چالاکیی و بەشداری سیاسی لە هەوڵێکدا بۆ وێرانکردنی ئەو چوارچێوانەی کە تابۆکان و کاریگەرییە لاوازکەرەکانیان لەسەر کۆمەڵگا و گەشەکردن دەپارێزن.
ئەم ماڵپەڕە و ناوەڕۆکەکەی بە هاوکاری ئەندامانی Collectiva Shamila پەرەی پێدراوە، کە کۆمەڵێک ژن و گەنجە کە لەلایەن Sharq.org لە ساڵی ٢٠٢٢ هاندران و پەروەردە کران لەناوچەی عەرەبی و دەرەوەی. Sharq.Org ڕێکخراوێکی گەشەپێدانی میدیایی و پشتیوانییە کە ئامانجی بەهێزکردنی فرەیی و بیری ڕەخنەیی لە سەرانسەری ناوچەی عەرەبی و دەرەوەیە.
لەچوارچێوەی پڕۆژەیەکدا Collectiva Shamila و Taboohat بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای ، Firma Alexandra Sandels، کە کۆمپانییەکی ڕاوێژکاری توێژینەوەی سویدییە کە گرنگی بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەستپێشخەری دەنگی گەنجەکانی Swedish Institute دەدات، بەڕێوەدەچێت.
ناسنامەی بینراوی پلاتفۆرمەکە و گونجاندنی ماڵپەڕەکە لەلایەن bananamonkey کۆمپانیای دیزاینی گرافیک پەرەی پێدراوە.
–
>>دەربارەی پڕۆسەی دروستکردنی ناوەڕۆک و وەرگێڕانمانەوە بخوێنەوە




